دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناسەقامگیری ئەمنی و مانەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا وایکردووە بانکە بیانییەکان قەرز بە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان نەدەن و وەبەرهێنانیش 85% کەمیکردووە.
ئەحمەد ڕێکانی، سەرۆکی یەکێتی وبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بانکە بیانییەکان متمانەیان بە هەرێمی کوردستان نییە، بەهۆکاری شەڕی داعش و ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و بەردەوامبوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەمەش وایکردووە بانکە بیانییەکان قەرز نەدەن بە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد ڕێکانی، ئاشکراشیکرد، ئاستی وەبەرهێنان بە ڕێژەی 85% کەمیکردووە و لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو مۆڵەتانەی بۆ وەبەرهێنەران دەدران دەیان ملیار دۆلاربوو، بەڵام ئێستا بۆتە 1 ملیاردۆلار.
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەران ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی 15% وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆی زیاتر لە 400 وەبەرهێنەر ڕووبەرووی گرفتی دارایی گەورە بوونەتەوە و ناتوانن چیتر لە کارەکەیان بەردەوام بن.
ناوبراو، وتیشی "ئابووری هەرێمی کوردستان پێویستی بە دووبارە پێداچوونەوە هەیە، چونکە دووچاری کێشەی گەورە بووە و زۆربەی وبەرهێنەرانیش لە تەنگژەیەکی ئابووری گەورەدان".
- 13-11-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,710
Donnez votre avis sur ce produit!