دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
پارێزگاری هەولێر دەڵێت "ئەگەر هەر خێزانە و یەک بەرمیل نەوتی سپی پێبدەین ئەوا پارێزگای هەولێر پێویستی بە سەد ملیۆن لیتر نەوتە و تاوەکو ئێستا تەنها حەوت ملیۆن لیتر نەوت لە بەغداوە گەیشتوە".
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ئێستادا کەمێک لە نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ کوردستان دێت و، بۆ شاری هەولێر حەوت ملیۆن لیتر هاتووە.
رونیشیکردەوە، ئەگەر لە پارێزگای هەولێر تەنها یەک بەرمیل نەوت دابەشبکەین ئەوا پێویستمان بە سەد ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە.
لە پارێزگای هەولێر دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردوە و، لە دۆڵی ئاکۆیان و سیدەکان دابەشکراوە، لەئێستاشدا لەناوچەی مێرگەسۆر دابەشدەکرێت.
پارێزگاری هەولێر وتيشی، دواتر لە دۆڵی مەلەکان، دۆڵی بالیسان و هیران دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی و، بەمشێوەیە بەردەوامین لە دابەشکردنی نەوتی سپی لەو بڕە نەوتەی لە بەغداوە دێت بۆ هەولێر.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,684
Donnez votre avis sur ce produit!