نزیکەی هەزار و 500 ئاوارەی دیکەی سوریا و عێراق ڕوویان لە کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، ئەوەش بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا و چەتەکانەوە.
ئەمڕۆ، نزیکەی هەزار و 500 هاوڵاتی دیکەی ناوچەکانی سوریا و عێراق بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، ڕوویان لە کانتۆنی عەفرین کرد.
ئه و هاوڵاتیانە لە ناوچەکانی باب و قوباسین و ڕەقە و موسڵ و منبیج و دێرزور و عەزازەوە ڕۆیشتوون و ڕوویان لە کانتۆنی عەفرین کردوە، شەڕڤانانیش پێشوازیان لێ کردوون.
ئه و هاوڵاتیانە بەهۆی هێرش و شەڕانگێزی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیا و ئه و چەتانەی تورکیا ڕاستەوخۆ پشتگیریان دەکات، کۆچبەر بوون.
بەرپرسانی عەفرین باسیان لەوە کردوە، کە ئاوارەبوون بەره و عەفرین بەردەوامە و ئەوانیش هاوکاری ئه و کۆچبەرانە دەکەن، کە دەیانەوێت بچنە عەفرین.
لەلایەکی تریشەوە کۆچی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بەره و گەڕەکی شێخ مەقسود بەردەوامە، گەڕەکی شێخ مەقسود گەڕەکێکی کوردیە لە شاری حەلەب و لەلایەن شەڕڤانانەوە پارێزگاری لێدەکرێت.
29-11-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,633
Donnez votre avis sur ce produit!