دواڕۆژ، عیماد جەباری
توندوتیژی دژی ژنان لە شاری کەرکووک بەردەوامە و لەماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵیشدا 284 سکاڵا لەلایەن ژنانەوە دژ بەپیاوان تۆمارکراون.
عەمید ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری بەشی توندوتیژی خێزانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکووک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەماوەی 11 مانگی ڕابردوی ئەمساڵدا 284 سکاڵا لەسەر توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون، ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو کە 209 سکاڵا تۆمارکراوە".
وتیشی" بەپێی ئەو ئامارانە ئەمساڵ بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی سکاڵا لەلایەن ژنانەوە دژ بەپیاوان زیاتربووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە خێزانەکان لەجیاتی توندوتیژی زیاتر پەنایان بردوەتە بەر دادگا و پۆلیس".
ئەو ئەفسەرەی پۆلیس ڕونیکردەوە، سکاڵاکان بەزۆری لەلایەن ژنانەوە دژ بەهاوسەرەکانیان تۆمارکراون و ڕێژەیەکی زۆر کەمیان لەدژی باوک و براکانیان تۆمارکراون، چەند سکاڵایەکی دیکەش بەپێچەوانەوە لەلایەن پیاوانە تۆمارکراون.
- 30-11-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,729
Donnez votre avis sur ce produit!