لە ساتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵەوە هێزەکانی پێشمەرگە 1600 شەهیدان داوە ئەوەش بە وتەی هەڵگورد حیکمەت ووتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا هەینی 2ی کانوونی یەکەم بڵاویکردۆتەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە ساتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شەڕی موسڵەوە لە 17ی مانگی تشرینی یەکەمەوە 1600 شەهیدی هەبووە.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاشکرایکردووە کە نزیکەی 10 هەزار پیشمەرگەر بەشداری شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵیان کردووە.
هاوکات لەبەیاننامەیەکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایکرد کە لە ماوەی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵدا 1959 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران و زیاتر لە 450 ی تریش بریندار بوون.
- 02-12-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,549
Donnez votre avis sur ce produit!