دواڕۆژ، هۆگر کەمال:
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە نزیکەی 150 ماڵ و 15 فەرمانگە زیانیان بەرکەوتووە و منداڵێکیش خنکاوە.
رێکان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەهۆی ئه و شەپۆلە بارانەی دوو ڕۆژە شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتۆتەوە، شەوی ڕابردوو ئاو و باراناو چۆتە ناو نزیکەی 150 ماڵ و 15 فەرمانگە، ئەمە جگەلەوەی ئاوێکی زۆریش لەبەردەم تەلاری فامیلی مۆڵ کۆبۆتەوە".
وتیشی "بەهۆی لافاو و باراناوەوە تەنیا یەک منداڵی کچی ئاوارەی عەرەب لە گوندێکی سەر بە ناحیەی بازیان گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشدا "ئه و گەڕەکانەی ئاویان تێچووە بریتی بوون لە (بەکرەجۆ، عەواڵ، کۆستەی چەم، کانی کوردە، کانی بەردینە، تاسڵوجە، کانی گۆمە) و چەندین گەڕەکی دیکە، لەگەڵ (سەنتەری چاندنی مۆخ، هاتووچۆی سلێمانی، ئاسایشی تاسڵوجە، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ)ە و چەند فەرمانگەیەکی دیکە کە ئاویان تێچووە و زیانیان بەرکەوتووە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەرچی زیانەکان زۆرن کە بەر هاوڵاتیان کەوتوون بەتایبەتی لە گەڕەکی تاسڵوجە، بەڵام تا ئێستا نەخەمڵێندراوە، بۆ ئەوەی بزانین لەرووی داراییەوە زیانەکان بەنزیکەیی چەند دەبێت".
- 02-12-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,776
Donnez votre avis sur ce produit!