- گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ و بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی بنەڕەتییەکان و خوێندکارانی زانکۆ لەبەردەم کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەستیپێکرد.
- ئاسایش لەگوندی پونگەڵەی سەر بەقەزای دەربەندیخان پەلاماری ئه و دوو چەکدارەی داعش دەدەن، شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و ئه و دوو چەکداری داعش ڕوویداوه و دواتر هەردوکیان خۆیان تەقاندەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
- بەمەبەستی ڕەتکردنەوەی داواکاری وەزیری پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن وگەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانی شارۆچکەی سەیدسادق لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارۆچکەکە دەستیان بە گردبونەوەی ناڕەزایەتی کرد.
- ڕێکخراوی داعش خۆتەقاندنەوەی چەکدارێکی کوردی ناو ڕیزەکانی ڕاگەیاند بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبیدا لە ڕۆژئاوای مەخمور.
- قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک شەهیدبوو، لە ڕووبەرووبونەوەی هێزەکانی ئاسایش و چەند چەکدارێکی نەناسراو، لە ناوچەی تونی بابا.
- پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەو بڕگەیەی پرۆژەیاسای بودجەی 2017ی عێراقدا کە تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە و بەپێێ مادەیەکی تری پەسەند کراویش هەرێم ناچار دەکرێت کە ڕێژەی 3.8%ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببرێت.
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کەمپی دووەمی دیبەگە نۆ هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب بوونە قوربانی.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 18,671
Donnez votre avis sur ce produit!