دواڕۆژ، هۆگر کەمال:
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 16 هەزار و 779 منداڵ لەدایکبوون و دوو دایکیش لەکاتی منداڵبووندا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تێیدا هاتووە، لەماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 16 هەزار و 779 منداڵ لە سلێمانی و دەوروبەری لەدایکبوون، بەجۆرێک هەشت هەزار و 522 منداڵیان کوڕ و هەشت هەزار و 257 منداڵیشیان کچ بوون.
ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی و دەوروبەری 20 هەزار و 802 منداڵ لەدایکبوون، کە 10 هەزار و 488 منداڵیان کوڕ و 10 هەزار و 314 منداڵی تریشیان کچ بوون.
لە ئامارەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ هەزار و 894 منداڵ تووشی لەبارچوون بوون، بەڵام لە ساڵی پاردا دوو هەزار و 933 منداڵ لەبارچوون.
ئامارەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 256 منداڵ بە مردوویی لەدایکبوون، جگەلەوەش 195 منداڵ لە خودەج مردوون و هەر له و ماوەیەشدا دوو دایک لەکاتی منداڵبووندا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا 320 منداڵ بە مردوویی لەدایکبوون و 244 منداڵیش لەناو خودەج مردوون، هەروەها حەوت دایک لەکاتی لەدایکبوونی منداڵدا گیانیان لەدەستداوە.
- 16-12-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,207
Donnez votre avis sur ce produit!