ڕۆژنیوز ناوەندی هەواڵەکان
سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان ڕایگەیاند، کە لە ساڵی 2016دا کەمئەندامان تەنها پێنج مووچەی 60 بۆ 90 هەزاریان وەرگرتوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان لە لێدوانێکی نوسراودا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، کێشەکانی کەمئەندامانی خستەڕوو.
سامان حسێن ڕایگەیاند: لە ساڵی 2016دا کەمئەندامان تەنها پێنج مووچەی (60 بۆ 90) هەزاریان وەرگرتوە، کە ئایندەی حەوت مووچەکەی تر نادیارە، لەگەڵ چوار مووچەی ساڵی 2015.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وەزیری کار بەڵێنیدا لە ماوەی سێ مانگدا لیژنەی کەمئەندامان تەواو بکات، بەڵام زیاتر لە پێنج مانگ تێپەڕ بووە و هێشتا بە هەزاران کەمئەندام چاوەڕوانن، لە کاتێکدا لە سەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی شار لیژنە هەر پێک نەهاتووە.
باسی لەوەش کرد: هەزاران کەمئەندام زیاتر لە سێ ساڵە هەموو مامەڵەیەکیان تەواو کردوە، تا مووچەی کەمئەندامیان بۆ بکرێت، بەڵام هەر لە چاوەڕوانیدان، هەروەها دابینەکردنی هیچ ئامێرێکی یارمەتیدەر، لەگەڵ ئەوەش حکومەت هیچ وادەیەکی ڕانەگەیاندوە بۆ گەڕاندنەوەی مووچە خوراوەکان.
ئەوەشی خستەڕوو: حکومەت خۆی بڕیاریدا هەر مووچەیەک لە 300 هەزار کەمتر بێت ئەوا شمولی پاشەکەوت ناکات، بەڵام مووچەی کەمئەندامان کەمتر له و ڕێژەیە بوو، کەچی چاشەکەوتیان کرد، هەر لەم ساڵدا چەندین خێزان بەهۆی قەیرانی داراییەوە جیابوونەتەوە و چەندین کێشەی نەخوازراوی تر ڕوویداوە.
30-12-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,624
Donnez votre avis sur ce produit!