خەندان- خۆشناو حسێن
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە ڕایگەیاند، تا ئێستا 601 ژنی ئێزیدی شەنگال و" هەزاران" منداڵ-یان لە ژێر دەستی داعش ڕزگارکردوە لە سوریا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز، نەسرین عەبدوڵا، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات، بۆ ڕزگارکردنی ڕەققە لە ژێر دەستی داعش ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە پێشەنگی ئەوان بەڕێوەدەچێت و تائێستا 601 ژنی ئێزیدی و هەزارن منداڵیان لە سوریا ڕزگارکردووە.
"فەرماندارانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات و وتەبێژەکانی ژنن و ئەم هەڵمەتە بۆ تۆڵەکردنەوەی ژنانی ئێزیدیە کە لەلایەن داعشەوە لە شەنگال ڕفێندران و لە بازاڕەکانی ڕەققە فرۆشراون"،وتەبێژی یەپەژە، وادەڵێت.
نەسرین عەبدوڵا، باسیلەوەشکردووە کەئۆپەراسیۆنی ڕەققە تەنها بۆ ڕزگارکردنی ئه و شارەنیە لەدەستی داعش، بەڵکو لەهەمانکاتدا ئامانجیان" ئازادکردن و نوێکردنەوەیە لە بواری بیر و بیرکردنەوە".
هەروەها هاوکاری هێزەکەی بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی سەربازی ژن لە مەنبەج و باب ڕایگەیاندووە، ئاشکراشیکردوە، هاوکاری دروستکردنی کەتیبەیەکی ژنانی عەرەب دەکەن لە ڕەققە.
- 01-01-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 15,915
Donnez votre avis sur ce produit!