بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو هەشت هەزار و 464 فڕۆکە لەفڕۆکەخانەی سلێمانیەوە هاتوون ڕۆشتوون، 156 بەڵگەنامەی ساختە دەستیبەسەرداگیراوە.
تاهیر عەبدوڵا ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارو چالاکیەکانی ساڵی 2016ی ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەکان، "هەشت هەزار و 464 فڕۆکە لەرێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە هاتوون و ڕۆشتوون، هەروەها 16 هەزار و 570 تەن کەلوپەل هاتووەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی ڕابردوودا 156 بەڵگەنامەی ساختە دەستی بەسەرداگیراوە، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕوی ئاسایش کراونەتەوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها 369 کەس لەفڕۆکەخانەی سلێمانیەوە سنورداش کراونەتەوە بەهۆکاری جیاواز.
هەر بەپێی ئامارەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بڕی سێ هەزار و 410 تەن کەلوپەل و پێداویستی لە لەکوردستانەوە ڕۆشتووەتە دەرەوەی هەرێم.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی هەروەها وتیشی "هەزار و 595 کەس لەدەرەوەی وڵات بەیەکجاری هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان، لەرێگەی ڕێکخراوی کۆچی جیهانیەوە (IOM)ەوە 295 کەس بۆ هەرێمی کوردستان گەڕێنراونەتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی، هەورەها دوو هەزار و 884 ڤیزا دراوە بەهاوڵاتیان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزاەرەتی ناوخۆ".
- 05-01-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,703
Donnez votre avis sur ce produit!