- سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ لەناوبردنی بارەگاکانی ئەندامانی پەکەکە هێزەکانی سوپا لە چیای گەبار (کووپەلی) لە شرناخ لە نێوان 4 – 7 ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە بەشداری هەزار و 567 سەرباز و بە پشتیوانی ئاسمانی فرۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی و سکورسکی ئەنجامداوە. بە پێی بەیاننامەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو سەرباز کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
- بینالی یڵدرم کە درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای سەردانی بەغدا گەیشتە هەولێر، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە لە بوارەکانی ئابووری و تەندروستی و بازرگانی هاوکاری هەرێم دەکەن و لیژنەیەکی هاوبەشیش بۆ ڕێککەوتنی ئابووری لەنێوان هەرێم و تورکیا پێکدێنن، لەبارەی بوونی پەکەکەش دەڵێت "چالاکییەکانی پەکەکە لە شەنگاڵ جێگای قبوڵکردن نییە".
- وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایدەگەیەنێت کە تورکیا ناتوانێت ڕێگە لە چالاکیەکانی گەریلاکان بگرێت لە شەنگال و دەشڵێت"مانەوەو نەمانەوەی ئێمەش لە شەنگال پەیوەندی بە تورکیاوە نیە".
- پۆلیسی تورکیا مۆنۆمێنتی قوربانیەکانی ڕۆبۆسکی لابرد لە ناوچەی کایاپنار-ی پارێزگای ئامەد و هەروەها ئەندامی بەڕێوەبەری دەبەپەی لە ناوچەی بسمیل ی ئه و شارە دەستگیرکرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 13,249
Donnez votre avis sur ce produit!