دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوودا 400 کۆچبەری هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و 60%ی قوربانیانیش ژن و منداڵن.
ئامانج عەبدوڵا، بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەو 400 کۆچبەرەی کە لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوودا گیانیان لە دەستداوە 150 کەسیان لەدەریای ئیجەدا بەهۆی نقومبونی بەلەمەکانیانەوە خنکاون، 55 کەسیش تاوەکو ئێستا کە لە دەریای ئیجەدا بەلەمەکەیان ژێر ئاوکەوتووە بێسەروشوێن بون و نەدۆزراونەتەوە".
ئاشکراشیکرد، لە 60%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن 40% ی قوربانییەکانی تر پیاوان و گەنجانن.
لای خۆیەوە نەزهەت حسێن، بەڕپرسی کاروباری پەنابەران لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم بۆ دواڕۆژ، ئەوەی خستەڕوو، هەندێک لەکەسوکاری قوربانییەکان خۆیان هەستاون بەهێنانەوەی تەرمی مردووەکانیان، هەندێک لەتەرمەکانیش فیدراسیۆنی پەنابەران بەهاوکاری هەندێ ڕێکخراوی مرۆڤدۆست هێناویانەوە.
ناوبراو، وتیشی "تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هێنانەوەی 50 تەرمی کۆچبەری کوردی لەیۆنانەوە بۆ هەرێم لەئەستۆ گرتووە، هەروەها وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش پێشتر خەرجی هێنانەوەی تەرمی خێزانێکی شەش کەسی دانیشتوی کەرکووکی لەئەستۆ گرتوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش خەرجی هێنانەوەی 19 تەرمی دابینکردووە".
- 16-01-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,954
Donnez votre avis sur ce produit!