$باشووری کوردستان$
- لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری #سلێمانی# لە سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و ئێراق تۆپخانەکانی ئێران بە خەستی بۆردومانی شاری سلێمانیان دەکرد، لەو ساتە وەختەدا و لە کاتی گەڕانەوەی قوتابیانی قوتابخانەی (ئاشتی) بۆ ماڵەکانیان کۆمەڵێک قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوونە قوربانی ئەو بۆردومانە، لەدوای ئەو کارەساتە وەک ڕێزێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ناوی قوتابخانەی (ئاشتی)یان گۆڕی بۆ قوتابخانەی (#ئاسۆی شەهیدان#).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 32,913