دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ڕایدەگەیەنێت "کە هاوڵاتیان و بازرگانان و ناوچەی پیشەسازی بڕی 39 ملیارو 468 ملیۆن و 180هەزار دینار پارەی کارەبا قەرزارن لە ساڵی 2016 دا.
فریاد ئیروانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ڕایدەگەیەنێت کە هاوبەشانی کارەبای سۆران بریتین لە بازرگانی گەورە 53 هاوبەش، دوکان و جێگەی بازرگانی بچووک 6532هاوبەش، هی ماڵانیش بریتیە لە 59هەزارو 762 هاوبەش، هی پیشەسازی 59هاوبەشن، کشتوکاڵی 132و هی فەرمانگەکانی میریش، 1491 هاوبەشن.
وتیشی "کۆی هاوبەشانی کارەباش لەو سنورە بریتین لە 68 هەزارو 70 هاوبەش".
باسی لەوەشکرد کە لەماوەی ساڵی 2016دا کۆی قەرزی کرێی کارەبا بە هەموو هاوبەشانەوە کە قەرزاری فەرمانگەی کارەبای سۆرانن بریتیە لە 39ملیارو 468ملیۆن و 180هەزار دینار.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەشدا کە خەڵک هەیە پارەیەکی زۆری کرێی هاوبەشی پارەی کارەبا قەرزارە، بۆیە وەک ئاسانکارییەک هاوڵاتیان دەتوانن بە سێ بۆ پێنج قیست پارەکە بدەنەوە بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران.
- 24-01-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,245
Donnez votre avis sur ce produit!