- چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەسەر کۆمپانیایەکی ڕێگاوبان لە ناحیەی نەفتخانەی سەر بە قەزای خانەقین و کرێکارێکیان کوشتووە و سێ کرێکاری دیکەیان ڕفاندووە.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، هەریەکە لە ئەحمەد یڵدرم جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و عوسمان بایدەمیر ئەندامی هەمان فراکسیۆن و نوێنەری شاری ڕوحا، لە لایەن پۆلیسی تورکەوە لە شاری ئامەد دەستگیرکران.
- ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین، کە لە بەشی بەشتی (T) زیندانی ئەلعەزیزدایە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فاکەڵتی زانکۆی فورتا لە شاری ئەلعەزیز کرا، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی.
- نوسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی کانتۆنی عەفرین ئەمڕۆ ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورکیا 600 مەتر زەوی لە گوندەکانی (ئیکدام و عەرەب وێران و عەرەب جومعە) لە ناوچەی شەرا لە کانتۆنی عەفرین داگیرکرد و دار زەیتونی هاوڵاتیانی بڕیەوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,573
Donnez votre avis sur ce produit!