دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاردا 54 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون و بەوهۆیەوە 158 ملیۆن دینار زیانیان هەبووە 13 کەسیش بوونەتە قۆربانی.
ڕۆژی یەکشەممە 2ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لەو پارێزگایە لە مانگی ئازاردا ڕاگەیاند.
رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە مانگی ئازاردا لە سنووری پارێزگای دهۆک 54 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە.
وتیشی لەو 54 ڕووداوەدا 37 ڕووداوی سوتانی خانو و مارکێت و دکانی هاووڵاتیان هەبووە و سێ خێمە و سێ ئۆتۆمبێل و چوار کارگە و حەوت ڕووداوی پوش و پاوان تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕووداوانە 158 ملیۆن دینار زەرەر و زیانی بە دوای خۆیاندا هێناوە و دوو کەسیش گیانیان لە دەستداوە و 11ی دیکەش برینداربوون.
راشیگەیاند 28 لەو ڕووداوانە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویانداوە.
03-04-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,675
Donnez votre avis sur ce produit!