بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی نیسانی 2017، لە کاتژمێر 7:00وە دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم لەتورکیا دەستیپێکرد و بە گشتی لە ناوخۆی تورکیا 55 ملیۆن و 319 هەزار و 222 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و کۆی گشتی سندوقەکان167 هەزار و 140 سندوقە.
لەشاری ئەستەنبول 26،249 سندوق هەیە و 10 ملیۆن و 518 هەزار و 55 کەس مافی دەنگدانی هەیە، لەشاری ئەنقەرە کۆی سندوقەکان 10،306 و ژمارەی ئه و کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە سێ ملیۆن و 853 هەزار و 892 کەسە، کۆی سندوقەکان لەشاری ئیزمیر 9،031 سندوقە و ژمارەی دەنگدەران سێ ملیۆن و 174 هەزار و 549 کەسە.
شارەوانی تەواوی ناوچە جیاوازەکانی تورکیا هەموو ئه و کەسانەی نەخۆش و پەککەوتە و بەساڵاچوون گواستۆتەوە بۆ بنکەکانی دەنگدان تاوەکو مافی بەشداریکردنیان لەدەستنەدەن.
ماوەی دەنگدان لە کاتژمێری 7:00ی بەیانی تاوەکو 4:00ی پاشنیوەڕۆ لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و 5:00ی پاشنیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیا بەردەوام دەبێت.
و: پەیام
16-04-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,801
Donnez votre avis sur ce produit!