يەکەم شەهيدی شۆڕشی نوێی شارۆچکەی #تەقتەق# ناوی تەواوی(هۆشيار عارف ساڵح کافرۆشی)يە، ساڵی 1941 لە تەقتەق هاتۆتە ژيانەوە، لەتەمەنی لاويەوە پەيوەندی دەکات بە#شۆرشی ئەيلول#ەوە و تانسکۆی شۆرش، لەگەڵ هەڵگيرسانی شۆڕشی نوێ پەيوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە، لە11-4-1979لەلايەن مەفرەزەی هاوبەشی هەواڵگری و خائينانەوە لەگەڵ(18)هاوخەباتی لە تەقتەق دەستگير دەکرێن و دەگوازرێنەوە(ئەمن)ی #هەولێر#، بەهۆی ئەشکەنجەوە لە28-4-1979دڵەگەورەکەی لەلێدان دەکەوێت ودەچێتە کاروانی شەهيدانەوە، ڕژێمی #حزبی بەعسی عەرەبی ئيشتراکی# عێراق-يش تەرمەکەی بەخانەوادەکەی نادەنەوە وگۆڕی بووە بەگۆڕی سەربازی وونی کوردو کوردستان.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,526
Donnez votre avis sur ce produit!