- 119 ساڵ بەسەر دەرچوونی کوردستان، یەکەم ڕۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت.
- پۆلیسی تورک ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە گەڕەکی جومهوریەتی شاری #دەرسیم# و خوێندکارێکی زانکۆیان بەناوی سەڤجان تۆپان دەستگیرکرد. لە شاری خارپەتیش هاوڵاتییەک بەناوی حەسرەت سوزگون دەستگیرکرا، سوزگون پاشان ڕەوانەی بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە کرا.
- لە شارۆچکەی شارەزوور لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبونی جەماوەرێکی زۆر و بەرپرسانی حزبی و حکومی پەردە لەسەر وێنەی 28 شەهیدی دەستی تیرۆر لادرا کە لە ڕوبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە چەتەکانی #داعش# گیانیان لەدەستداوە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردەوە بە بۆردومانکردنی دەڤەری نهێلی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,871