دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایدەکات، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەهۆی هەڵەی پزیشکی و کەموڕییەوە 152 کەس سزادراون و 75 کەیسی هەڵەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دراونەتە دادگا.
خاڵس قادر بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 22ی نیسانی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، چاوپۆشی لە هەڵەی هیچ کارمەند و پزیشکێک ناکرێت و ئەوانەشی لە کەیسی دەستبڕینەوەی منداڵەکەی دهۆک تۆمەتبارن، سزادەدرێن.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی، ڕوونیدەکاتەوه، لەماوەی سێ بۆ چوار ساڵی ڕابردوو لەسەر هەڵەی پزیشک و کارمەندان، 75 کەیس ڕەوانەی دادگا کراوه و سزادراون.
وتیشی ئەو کەسانە، سزادراون بە دوورخستنەوه و لێ سەندنەوەی پلەی ئیداری و کارگێڕی و سزای جۆراوجۆری تر.
خاڵس قادر، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی ئەرکێکی قورسی لەسەرشانە، بەڵام بەهیچ جۆرێک چاوپۆشی لە هەڵه و کەموڕییەکان ناکات و هەر پزیشک و کارمەندێک کەمتەرخەمبن بە توندی سزادەدرێن.
22-04-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,504
Donnez votre avis sur ce produit!