بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ورمێ، خۆی، سەڵماس کە دوو نەتەوەی سەرەکی (کورد و تورک) ساڵانێکە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و ئارامیان تێپەڕ کردوە، ئێستا لە هەڵبژادنی شۆرای شار و گوندەکان و هەر وەها سەرۆک کۆماریدا پاڵێورانی کورد ڕەد دەکرێنەوە و بە هەمان شێوە سۆنە مەزهەبەکانیش ڕەد کراونەتەوە ئەمە جگەلەوەی باوەڕدارانی ئاینەکانی ئاشوری و مەسێحی و زەردەشتی لە لایەن شورای نگەهبانەوە فەرمانی ڕەدی سەلاحییەتیان درا و بە پێی دیکومینەتەکان شاری ورمێ پێکهاتەێیکی فرەنەتەوە و فرە ئایینە و سەدان ساڵە لە کوردستان دەژین.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو کاندیداتۆڕانە بەم شێوەییە:
مەنسوور مۆشیری،
وەلی شێخکانلویی میلان
بەهادور شێخکانلویی میلان
فاتمە سەلەحشوور
محەمەد ئەمینلو
چەنگیز شابویی
حەسەن دودکانلوی میلان.
کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوە کە پێش لە ناوزەد بوونی هەر مرۆڤێک بۆ شۆرایی شار و گوندەکان پێشتر دەبێت لە لایەن ناوەندگەلی ئەمنیی و فەرمانداری شارکانەوە ئەرێنی بکرێت و سەرەڕای ئەوە کە بە چاووێکی جیاوازەوە سەیری نەتەوە بندەستەکان ئایینە جیاوازەکان و ژنان دەکات بۆ بەشداری لەم پڕۆسەیەدا، لە حاڵێکدا بە پێی پێوەرەکانی دێمۆکڕاسی هەڵبژادن لە ئێراندا، ئەوە پێوەرانە بن پێ خراون. شایانی باسە هەندێک لەو ناوانەی باس کران خولی پێشوو لە شورای شار و گوندەکاندا بەشدار بوون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
24-04-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,291
Donnez votre avis sur ce produit!