بەهۆی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەرو سەرکردەو سیاسەتمەداری کورد کاک نەوشێروان مستەفا، وەک هاوخەمی دەربڕینمان بەم بۆنە خەمناکەوە، لێژنەی ڕێکخەری ماراسۆنی هیوا ڕایدەگەیەنێت، ڕاکردنی چوار کیلۆمەتری سلێمانی، کە بڕیاروابوو شەممە 20-05-2017 کاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو دواخراوە، کە دواتر بەڕێزتان لە کات و ساتەکەی ئاگاداردەکەینەوە. هەروەها داوای لێبووردن لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشداری کردن لەم ڕاکردنە بۆ پاڵپشتی لە تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە..
دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بەبۆنە خەمناکەوە ڕادەگەیەنین..
انا لله وانا الیه ڕاجعون
لێژنەی ڕێکخەری ماراسۆنی هیوا
20-05-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,906