دواڕۆژ، زریان محەمەد
وتەبێژی #یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2017 ساڵێکی باشە بۆ وەبەر هێنەران و جوڵە کەوتۆتەوە بازاڕ و کارکردنیش گەشەی سەندووە.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند ساڵی 2017 ساڵێکی باشە لەڕووی ئابورییەوە، چونکە خواست لەسەر خانوبەرە بەڕێژەی 15% دروستبووەتەوە بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو، بۆیە ئومێدێک هەیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند بڕیارێکی گرنگتر دەربکرێن لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ باشکردنی ڕەوشی وەبەرهێنارانی کوردستان.
وتیشی لەئێستادا چەند کۆمپانیایەکی دەرەکی گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان کە پێشتر پڕۆژەکانیان جێهێشتبوو، پێشتر 31% وەبەرهێنانی دەرەکی هەبوو کە16%ی ڕۆشتبونەوە، بەڵام لەئێستادا 6% گەڕاونەتەوە و ڕێژەکە چووەتەوە 21%، گەڕانەوەی کۆمپانیا دەرەکییەکان بەندە بە زەمینە ڕێکخستنی لایەنە سیاسییەکان کە ڕەوشەکە باشتر دەکەن یان خراپتر.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە پڕۆژەکان ڕاوەستان ئێستاش بەوتەی وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران، پڕۆژەکان جوڵەیان تێ کەوتۆتەوە.
03-06-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,560
Donnez votre avis sur ce produit!