دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مەرزەکانمان بەسیستمی ئەلیکترۆنی بەیەکەوە بەستۆتەوەو بەو هۆیەشەوە بۆیان دەرکەوتوە کە هەرسێ مەرزی حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان بەراود بە سێ مانگی ساڵی ڕابردوو 19%ی داهاتیان زیادیکردووە.
ماوەی ساڵێکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، جموجۆڵی بازرگانی هەرسێ دەروازەی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانی بەسیستمێکی ئەلیکترۆنی نوێوە بەستۆتەوە، ئەمە بۆ ئاگاداربوون لە جموجۆڵی بازرگانی و شەفافی لە داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانەدا، بەڵام تائێستا مەرزی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە بەو سیستمە ئەلیکترۆنییەوە.
لەبارەی نەبەستنەوەی مەرزی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل به و سیستمە نوێیەوە، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەستنەوەی مەرزی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل نە کەوتۆتە قۆناغی دووەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی مەرزەکان و ئێستا لە ئامادەکاری دەرخستەداین بۆ مەرزی ئبیراهیم خەلیل.
وتیشی هیچ کێشەیەک نییە بۆ بەستنەوەی ئه و مەرزە بە مەرزەکانی تر، بەڵام کاتی پێویستە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
وتیشی دوای سیستمە نوێییەکە، داهاتی هەرسێ مەرزی نێوان حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان و بەراود بە سێ مانگی ساڵی ڕابردوو 19%ی داهاتیان زیادیکردووە.
بەستنەوەی سەرجەم مەرزەکانی هەرێم بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بۆ خێراکردنی جموجۆڵی بازرگانی و شەفافییەتە لە پڕۆسەی هاوردە و هەناردەکردن و جموجۆڵە بازرگانییەکاندا.
04-06-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,689
Donnez votre avis sur ce produit!