#ڕووداو# - #زاخۆ#
کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی لینا وەلید عەباس لە شاری زاخۆ ونبووە، هەرچەندە #پۆلیسی زاخۆ# دەڵێت هیچ سکاڵایەک لەبارەی ونبوونی کچەکە تۆمارنەکراوە، بەڵام دوو گومانلێکراو لەسەر کەیسەکە دەستگیرکراون.
وەلید عەباس، باوکی لینا بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی هەینی #02-06-2017# ەوە کچەکەیان ونبووە. لینا قوتابی بووە و لە قۆناغی ئامادەیی خوێندوویەتی. وەلید دەلێت پۆلیسی زاخۆیان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پەیامێکی دڵخۆشکەریان پێنەگەیشتووە.
رووداو پەیوەندی بە #بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی# زاخۆوە کرد، بەڵام سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕەتیکردەوە باوکی لینا لای ئەوان سکاڵای تۆمارکردبێت، بەڵکو تەنها ئاگاداری کردوونەتەوە، ئەوانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.
شڤان عوسمان، ئەفسەر لە #نووسینگەی نەهێشتنی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان# لە زاخۆ بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممە #04-06-2017# ەوە کەسوکاری لینا لای ئەوان سکاڵایان تۆمارکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوانەکە زۆر شاراوەیە، ڕەنگە سکاڵاکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان لە زاخۆ بگوازنەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەنتەرەکانی حەواندنەوەی ئافرەتانیان لە دهۆک و هەولێر و ئاگادارکردوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکیان لە ڕووداوەکە دەستنەکەوتووە.
لەبارەی دەستگیرکردنی دوو کەسەکەش شڤان عوسمان گوتی: ئەوان تەنها گومانلێکراون و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەستگیرکراون، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و بەدواداچوون بڕیار لەسەر چارەنووسیان دەدرێت.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,700
Donnez votre avis sur ce produit!