ئێمە لە #بزوتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیەنین کە لە دوای 12ی ئۆکتۆبەری 2015 وە جەختمان لەوە کردۆتەوە کە بۆ چارەسەری کێشە یاسایی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەری قەیرانی دارایی و باشکردنی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتیان پێویستە #پەرلەمانی کوردستان# بەو دەستە سەرۆکایەتییە هەڵبژێردراوەی ئێستایەوە دەست بە کارەکانی بکاتەوە. پەرلەمانی کوردستان وەک باڵاترین مەرجەعی یاسایی و شەرعی هاوڵاتیانی کوردستان ئەرکی تاوتوێکردنی هەمو ئەو بابەتانەیە کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵک و ئایندەی گەلەکەمانەوە هەیە.
هەر شێوازێکی تری ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە بە دەستبەکاربونەوەی مەرجداری پەرلەمان لای ئێمە قبوڵکراو نیە. چونکە هۆکاری سەرەکی ئیفلیجکردنی پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتییەکەی نیە، بەڵکو کۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەوڵی پەرلەمان بو بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم. بۆیە هەر هەنگاوێک بەبێ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی و چاکسازی ڕیشەیی لە بوارەکانی دارایی و کارگێڕی و چاودێری وردی کارەکانی حکومەت نەک چارەسەر نین، بەڵکو پرۆسەی سیاسی بەرەو چەقبەستویی زیاتر دەباو گەلەکەمان پتر نائومێدو ئەزمونەکەمان و ئاییندەشمان دەخاتە بەردەم ئەگەرو مەترسی گەورەترەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان
14-06-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,206
Donnez votre avis sur ce produit!