دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
دوای چوار سالَ لە ڕفاندنی کچێکی کوردی ئێزدی لە گوندێکی سەر بە ناحیەی #سنۆنێ# لە باکوری #قەزای شەنگال#، ئەمرِۆ لە دەستی چەکدارانی #داعش# ڕزگارکرا.
لەوبارەیەوە کەسێکی نزیک لەو کچەی ڕزگارکراوە بەناوی خدر دیرو خانەسۆری، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمرِۆ چوارشەممە 14ی حوزەیران، کچێکی کوردی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرا.
وتیشی ئەو کچە لە گوندی حەردانی سەر بە ناحیەی سنۆنێ کەسەر بە قەزای شەنگالە، لەساڵی 2014 لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوو.
ئاماژەي بەوەشکرد ئەمرِۆ چوارشەممە (روحیا عیدو خرتوو) کە تەمەنی 13 ساڵە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراوە و چاوەرِێین بگاتە لای کەسوکاری خۆی.
پێشتر حسێن قائیدی، بەرِێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی ڕاگەیاندبوو ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون، 3024 کەس بوون و زیاتر لە 3300 کەسیتریش لەلای داعش ماون.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 18,609
Donnez votre avis sur ce produit!