- لەناوچەی گەنج لەپارێزگای #بینگۆل#-ی باکوری کوردستان شەڕو پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی #پەکەکە# و سوپای تورکیا ڕوویداو سەربازێک کوژراوه و یەکێتی دیکەش برینداربووە.
- سوپاسالاری #وەزارەتی پێشمەرگە#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هاوپەیمانان بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە، بەڵێنیانداوە بۆ ساڵی 2018 دوولیوای دیکەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە پڕ چەک بکەن و مەشق و ڕاهێنانی سەربازییان پێبکەن
- پۆلیسی واشنتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوو کەسی دەستگیرکردووە لەسەر هێرشکردنە سەرخۆپیشاندەران لە کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئه و وڵاتە لە 16-05-2017.[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00 بۆ 05:00 گەنجێکی کۆڵبەری کورد بەناوی سیروان محەمەد، کە خەڵکی گوندی خانخەلیلی شاری #سەردەشت#ی سەربە پارێزگای ورمێیە، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمەوە بە ئامانج گیراوە و کوژراوە.
- پارێزگاری تورکی #ئامەد# ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک قەدەغەی هاتوچۆی لە 25 گوندی سەربە شاری ئامەد ڕاگەیاند، بەمەبەستی ڕێگاخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورک لەو ناوچانەدا.[2]
- دەسەڵاتدارێتی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ناڕەزایی سەرەکی ئەنقەرە بۆ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بریتییە لە لەخۆگرتنی #کەرکووک# له و دەنگدانەدا.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 18,844
Donnez votre avis sur ce produit!