فەرزاد حەسەنی، بەڕێوەبەری بەشی ئاو لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای #سنە# دەڵێت، #وەزارەتی وزەی ئێران# سیاسەتی ستەمکارانە و دوژمنکارانەی لە بەرامبەر ئەو پارێزگایە گرتووەتەبەر و زۆربەی ئاوە سەرزەوییەکانی ئەو پارێزگایە بۆ ناوچەکانی دیکە دەگوازێتەوە.
پەرلەمانتارێکی شاری سنەش دەڵێت، سیاسەتەکانی وەزارەتی وزە چۆڵبوونی گوندەکانی ئەو پارێزگایە و زیاتربوونی دیاردەی پەراوێزنشینی لە قەراخ شارەکانی لێکەوتووەتەوە.
دوو ساڵ پێش وەزارەتی وزەی ئێران بڕیاریدا بەشە ئاوی پارێزگای سنە زیادبکات، بەڵام بەجێگەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، دەست بە جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی دیکە کراوە بۆ گواستنەوەی ئاوی پارێزگاکە.
لە سنە 17 ڕووباری هەمیشەیی و 24 ڕووباری وەرزی هەن، 3.4 ملیار مەتری سێ جا ئاویان هەیە، کە نۆ بەنداویان لەسەر دروستکراوە و 11 بەنداوی دیکەش ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، 14 بەنداویش لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدان. لە ڕێگەی بەنداوەکانەوە تەنیا 17 هەزار هێکتاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکان سوودی لێوەردەگرن و 84 لەسەدی ئاوی پارێزگاکە بەرەو 8 پارێزگای دیکە دەڕوات.
ئاوی سنە لەڕرێگەی چوار بەنداو و سێ کەناڵەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازرێتەوە. زۆربەی بەنداوەکان لەناو خاکی پارێزگای سنەدان بەڵام بەڕێوەبەرایەتی و دابەشکردنیان دراوەتە پارێزگاکانی دراوسێی.
رووداو
21-06-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,728
Donnez votre avis sur ce produit!