کاسبکارێکی (#کاروانچی#) یەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی #ئێران#ەوە بە ئامانج گیراو کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، موراد عەرەبی، تەمەن 32 ساڵ کاسبکارێکی خەڵکی گوندی #ئەبنە#ی سەربە شاری #ورمێ#یە کە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە لە ناوچەی کەنداڵۆکەی نێوان سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە، کە ناوبراو، خێزاندار بووە و دوو کچ و کوڕێکی هەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە موراد عەرەبی دووەمین کاسبکاری کوردە کە لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ڕژێمی ئێرانەوە کوژراوە، هەفتەیەک پێش ئێستا سیروان عەزیزی لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەی لێکرا و کوژرا.
دوارۆژ
22-06-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,599
Donnez votre avis sur ce produit!