فیلمێکی سینەمایی کوردییە بەناوی بێدەنگی ئاسمان یەکشەممە #25-06-2017# لە فێستیڤاڵی سینەمایی ڕیڤەری نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا نمایش دەکرێ، پێشتریش ئەو فیلمە کوردییە لە 25 فێستیڤاڵی تری سینەمایی لە وڵاتە جیاجیاکانی دنیا نمایش کراوە.
#پشتیوان عەبدوڵڵا# سیناریستی فیلمەکەیە
دەرهێنەری فیلمەکە #جوبرائیل ئەبوبەکر# ناسراو بە تۆفانە و سیناریستی پشتیوان عەبدوڵڵایە و کرۆکی فیلمەکەش باس لە سەربەخۆیی و خەونی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازی دەکات.
تۆفان دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: ماوەی فیلمەکە 100 چرکەیە و دژایەتی گرووپی تیرۆریستی داعش دەکات و دووپات لەوە دەکاتەوە کە هیچ کەس ناتوانێ ڕێگە لە ئازادی مرۆڤ بگرێ.
بێدەنگی ئاسمان لە سێ مانگی ڕابڕدوو لە 25 فێستیڤاڵی سینەمایی لە وڵاتانی دنیا پێشان دراوە، خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی لە کەنەدا و ڕووسیا وەرگرتووە و لە فێستیڤاڵی بابلی #عێراق#یش خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێ دراوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,304
Donnez votre avis sur ce produit!