بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی #ماددە هۆشبەرەکان#، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی 2017، 235 تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ساختە و 45 کلیۆ ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەرداگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی #هەولێر#، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستەبەسەرداگرتنی پارە و ماددەی هۆشبەری بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 235 تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
هاوکات نزیکەی 45 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و 18 هەزار پارچە حەبی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستییان بەسەرداگیراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەر لەماوەی ئەمساڵدا بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ساختە دەستی بەسەرداگیراوە.
لەبەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەشێک لە ماددەی جیاوازەکانی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە، کە پێهاتووە لە 26 کیلۆگرام تلیاک، 12 کیلۆگرام ماریوانا، 4 کیلۆگرام شیشە،1 کیلۆگرام حەشیش، 350 گرام هیرۆیین، 16 هەزار و 298 حەبی ترامادۆل، 2 هەزار و 100 شیت حەبی تریڤین، 100 شیت حەبی سۆمادریل.
26-06-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,196
Donnez votre avis sur ce produit!