- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی #داعش# ڕایگەیاند، بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیویانە ژنێکی کوردی ئێزدی کە تەمەنی 65 ساڵە، لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار بکەن.
- شەوی ڕابردوو #ئۆرهان مەرجان# تەمەن 34 ساڵ جێگری سەرۆکی لقی ناچەی لیجەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و کوژرا.[1]
- لەسنوری قەزای #خورماتو#، هێزی پێشمەرگە دەستیکردووە بەهەڵکەندنی خەندەق و دروستکردنی قەڵا لەناوچەکانی هاوسنور لەگەڵ چەکدارانی داعشدا.
- دوای ساڵێک لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، #کاوە محەمەد#، ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی #بزووتنەوەی گۆڕان# کرد و لەجێگەی ئەو، #سروە عەبدولواحید# بە سەرۆکی فراکسیۆنەکە هەڵبژێردرا.
- لە گوندی خەرابەڕووت لە ڕۆژئاوای #کەرکووک# بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرەکە و پێشمەرگەیەک بریندار بوون.[2]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە ئامەد و 15 کەسیان دەستگیرکرد. لەناو دەستگیرکراواندا ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە- دیهابەریش هەن، دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەی لیجە.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 21,641
Donnez votre avis sur ce produit!