گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی #ڕاپەڕین# لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەی #ڕانیە# دەڵێت، زیانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بە دوکاندارەکان کەوتووە. ڕائید حوسێن عەبدوڵڵا سلێمان، بەڕێوەبەری بەشی هونەری و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند تیمەکانمان لە لێکۆڵینەوەی بەردەوام دان و زیانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بە دوکاندارەکان کەوتووە. بەڕێوەبەری بەشی هونەری و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە گوتی ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لەکۆی 17 دوکانی بازاڕەکە 12 دوکان سووتاون، ئەو کەلوپەلانەیشی لەناویدا سووتاون کۆمپیوتەر، مۆبایل، ئایپاد و یاری منداڵان و چەند کەلوپەلێکی دیکەی کارەبایی بوون. ڕۆژی هەینی 1-7-2017، ئاگرێک لە ناو بازاڕی مۆبایلفرۆشانی قەزای ڕانیە کەوتەوە، بەهۆی دووکەڵی چڕی ئاگرەکەشەوە چەند کەسێک گەیەنرانە نەخۆشخانەی ڕانیە و بەهۆیەوە 12 دوکان سووتان و زیانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بەر دوکاندارەکان کەوت. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە جیاجیاکان زۆر بووە، هەڵکردنی ڕەشەبایەکی بەهێزیش لە دوو ڕۆژی ڕابردووە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هۆکاری تەشەنەسەندنی زیاتر ئەو ئاگرانە بووە.
02-07-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,010
Donnez votre avis sur ce produit!