رووداو - هەولێر
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# گرێبەستێکی 200 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕۆمانی واژوو دەکات بۆ درووستکردنی بەنداوێک لەسەر #ڕووباری سیروان#.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە دوێنێ لە مەراسیمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی سیروان بابان، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و یاکووب برادا، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق، واژووکردنی گرێبەستەکە بەڕێوەچوو.
بەنداوی باوەنوور لە #گەرمیان# دەکەوێتە سەر ڕووباری سیروان، بە گووژمەی 234 ملیار دینار، واتە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار. ئەم بەنداوە کە بەرزییەکەی 20 مەترە و 880 مەتر درێژە، بڕیارە لەماوەی 1800 ڕۆژ تەواو بکرێت و توانای ئەمبارکردنی 46 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی پێشتر بۆ بەنداوەکە کراوە، ئەم بەنداوە بۆ هەردوو بواری کشتوکاڵ و ئاودێری سوودی لێوەردەگیرێت و توانای ئاودانی 45 هەزار دۆنم زەوی دەبێت، جگە لەوەی 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و لەبواری ژینگە و گەشتوگوزاریش بایەخی زۆری دەبێت و جوانییەکی زۆر دەداتە ناوچەکە.
01-08-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,662
Donnez votre avis sur ce produit!