رووداو - #ئامەد#
دوای کوژرانی دوو بەرپرسەکەی ئاکپارتی لە دوو شاری #باکووری کوردستان#، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و کارسازانی کورد لەو دوو شوێنە دەستیپێکردووە و چەندین سیاسەتمەدار و کارسازی کورد دەستبەسەرکراون. #سەرکان ئینجە#، پەیامنێری ڕووداو لە ئامەد ڕایگەیاند: سەرەڕای ئۆپەراسیۆن و شەڕ و پێکدادان و قەدەخەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و کارسازانی کورد دەستیپێکردووە. لە نوێترین پێشهاتیشدا لە شاری #وان#ی باکووری کوردستان 30 کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی هەرێمی دیموکراتی (#دەبەپە#) و پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، بەتۆمەتی پشتگیریکردن یان ئەندامییەتی لە #پەکەکە# دەستبەسەرکراون. پەیامنێری ڕووداو دەڵێت: ڕۆژی سێشەممە 4-7-2017، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردن بەڕێوەچوو. لەو ئۆپەراسیۆنەدا 4 کارسازی کورد بەتۆمەتی پاڵپشتیکردنی دارایی ئابووری لە پەکەکە دەستبەسەرکران. هەروەها ڕۆژنامەڤانێکی کورد بەناوی #مەمەد چاخماخ# دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پێشتر هاوکارێکی ئێمە بوو و لە ڕووداو کاری دەکرد و لەنێو ڕۆژنامەگەڤانان بە شیار ناسراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەڤانە کوردە بڵاونەکراوەتەوە. پەیامنێری ڕووداو دەشڵێت: ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و کارسازانی کورد دوای ئەوە دێت کە ئایدن ئاهی، جێگری سەرۆکی ئاکپارتی لە قەزای قەلقەلی وان و #ئۆرهان مەرجان#، جێگری سەرۆکی ئاکپارتی لە قەزای لجێی ئامەد کوژران، ڕۆژێک دوای کوژرانی دوو بەرپرسەکەش لە ئامەد 19 کەس و لە وان 16 کەس دەستبەسەرکران.
05-07-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,899
Donnez votre avis sur ce produit!