بەڕێزان: پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وەک هەموان دەزانن کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ... گۆڕانکاری نوێ و خێرا چاوەڕێ دەکرێ... ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرکات زیاتر پێویستی بە یەکێتی ڕیزەکانی کورد بەگشتی و هاوکاری و هاودەنگی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە...... بۆئەوەی لە داهاتوودا ئەو دەرفەتانەی بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێن لەکیس نەدەین و لە لایەکی دیکەوە دڵی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە پەرتەوازەیی حیزبەکان ناهومێدی کردوون ئاشت بکەینەوە و بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات پێشبخرێ و هاودەنگ و یەکگرتووبکرێ.. لێکنزیکبوونەوە و کاری جددی بۆ پێکهێنانی چوارچێوەیەک کە سیاسەت و گوتاری سیاسی ڕۆژهەڵات یەک و ڕێکبخات ئەرکێکی هەرە لەپێشی لایەنە سیاسییەکانە.
لەپێناوی ئەو ئامانجەدا بەندەی برای هەموو لایەکتان بانگێشتی بەرپرسانی یەکەم یان بڕیاربەدەستی حیزبەکان دەکەم بۆ کۆبوونەوەیەک لەم مانگەدا لەپێناوی یەکێتی و یەکڕیزی و سەرئەنجام پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
داواکارم لە بەڕێزتان کە تاکو 10-08-2017 وەڵامی بانگهێشتەکەم بدەنەوە.
براتان
#عەلی قازی# محەمەد کوڕی ڕەش
01-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,415
Donnez votre avis sur ce produit!