رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە 15%ی تێپەڕاند، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر، ماوەی چوار ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی ڕاهێنانی تواناکان دەستیکردووە بە ڕاهێنانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەو ئامانجەی هەلیکار بۆ قوتابیان دابین بکات.
پرۆژەی ڕاهێنانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهەماهەنگی لەنێوان ئەنجوومەنی وەزیران و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا 151 کۆمپانیای خۆماڵی و بیانی بەشداریانکردووە، لەوماوەیەدا هەلی کاریان بۆ زیاتر لە 1500 قوتابی ڕەخساندووە.
کە ماوەی چوار ساڵە دەستیپێکردووە، بەو ئامانجەی قوتابیان ئەو زانیاریانەی لە پرۆسەی خوێندن وەریانگرتووە لەنێو کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی کرداری کاری لەسەر بکەن.
بەپێی ئامارەکانی بەشی ڕاهێنانی تواناکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران، ساڵانە بەشداری قوتابی و زانکۆ و کۆمپانیاکان زیادیانکردووە بەجۆرێک، ساڵی 2014، 27 قوتابی و سێ زانکۆ و چوار کۆمپانیا، ساڵی 2015، 127 قوتابی و هەشت زانکۆ و پەیمانگا و 16 کۆمپانیا، ساڵی 2016، 320 قوتابی و 15 زانکۆ و پەیمانگا و 41 کۆمپانیا، ئەمساڵ زیاتر لە 800 قوتابی و 16 زانکۆ و پەیمانگا و نزیکەی 90 کۆمپانیا بەشداریان کردووە.
02-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,110
Donnez votre avis sur ce produit!