بەشی ئێران/ #ورمێ#- بەڕیوەبەری جیهادی کشتوکاڵی شاری #بۆکان# وتی: لە سەدا 10ی بەرهەمی کشتوکاڵیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە بۆکان بەرهەم دێت.
بە پێی هەواڵی کوردپریس، سەلاحەدین حەقگووی لە ڕیوڕەسمی جەژنی دروێنەی گەنم و بانگەشەی زەکات وتی: شاری بۆکان بە بەرهەم هێنانی 630 هەزار تۆنی هەموو جۆرە بەربوومێک لە سەدا 10ی بەرهەمی کشتوکاڵیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دابین دەکات.
حەقگووی وتیشی: شاری بۆکان لە بەرهەم هێنانی گەنم پلەی یەکەم، لە بەرهەم هێنانی نۆک پلەی دووهەم، لە بەرهەم هێنانی چەوەندەر پلەی سێهەم، لە بەرهەم هێنانی کا و یۆنجە پلەی چوارەم و لە گەشەی سیستەمە نوێیەکانی ئاوداشتنی ژێر گوشار پلەی یەکەمی پارێزگای مسۆگەر کردووە.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە بەرهەم هێنانی ساڵانە 120 هەزار تۆن گەنم لە بۆکان و ناودەکردنی ئەم شارە بە هەمار و سیلۆی گەنم، زیادی کرد: لە سەرەتای کۆکردنەوە و دروێنەی گەنم لەم شارە تا ئێستا 57 هزار تۆن گەنمی زیادە لە پێویستیی جووتیارانی بۆکانی وەک گەڕەنتییەک لە لایەن ناوەندە دەوڵەتییەکان کڕدراوەتەوە.[1]
ماڵپەڕی کوردپرێس: 07-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,754
Donnez votre avis sur ce produit!