ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی #سلێمانی# بڵاویکردەوە، لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کارگەیەکی ماست لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانیانەوە داخراوە و دەستیش بەسەر 2 تۆن شیری بەسەرچوو و 3 هەزار سەتڵ ماسدا گیراوە.
ئەمڕۆ قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانەوه، کارگەیەکی دروستکردنی ماست لە شاری سلێمانی دخرا و ڕێگەش بە کارکردنی نادرێت تا ئه و کاتەی پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت.
له و بارەیەوە گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کارگەیە، کە لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانیدایە، بەهۆی بەکارهێنانی شیری ماوه بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکەیانەوە داخراوە.
بەپێی قسەکانی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەو شیرە بەسەرچووە، کە لەو کارگەیەدا بۆ دروستکردنی ماست بەکارهێنراوە لە دەرەوەی هەرێم هاوردەکراوە.
گۆران قادر ئەوەشی خستەڕوو، لیژنە هاوبەشەکانیان دەستی گرتووە بەسەر زیاتر لە 2 تۆن شیری هاوردەکراو و 3 هەزار سەتڵ ماست، کە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شیر و ماستەکە لەناودەبرێن.
گۆران قادر ئەوەشی خستە ڕوو کە بەهۆی ئه و سەرپێچیانەوە کارگەکە داخرا و ڕێگە بەکارکردنی نادرێت تا ئه و کاتەی پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان دەبێت.[1]
ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی تیڤی: 22-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,872
Donnez votre avis sur ce produit!