لەماوەی 24 ڕۆژی ڕابردوودا لەنێو شاری #کەرکووک# 14 ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانیان دزراون، هێرشکراوەتە سەر سێ ماڵ و پارە و زێڕیان لێبردراوە، پێنج کەسیش لەسەر ئەو تاوانانە دەستگیرکراون.
دوایین دزی هێرشکردنە سەر دووکاندارێک بوو لە گەڕەکی موسەڵای کەرکووک، زیاتر لە 400 هەزار دینار و ژمارەیەک کارتی موبایلی لێدەستێنێت و بە فیشەک برینداری دەکات.
دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە حوسێن گەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە، ئەو دەڵێت کەسەکە بۆ دزیکردن هاتبوو، بەڵام ئەو ئامادەنەبووە پارەی پێبدات، بۆیە بە دەمانچە هێرشی کردووەتە سەر و برینداری کردووە.
دووکاندار حوسێن عەباس بە ڕووداوی ڕاگەیاند، داوای کارتی موبایلی لێکردم، کاتێک کارتەکانم دەرکرد پەلاماریدام و هەڕەشەی کرد کە دەبێ پارەی پێبدەم، بەڵام ڕازی نەبووم، بۆیه فیشەکێکی لێدام و پارەکانی برد و هەڵات.
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش هەفتەیەک دوای ڕووداوەکە بە تاوانی بەکارهێنانی چەک و دزی و بە ماددەی 442 ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە هێرشی کردبووە سەر دووکاندارەکە.
حوسێن محەممەد فەرەج، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان لە کەرکووک دەڵێت: بۆ دیاریکردن و بەڵگەی ڕووداوەکە هاتووینەتەوە دووکانەکە، دادوەری لێکۆڵینەوە و ئەفسەری ناوچەکەمان لەگەڵە، تاوانبارەکە دانی بە هەموو شتێکدا ناوە، لەنێو دووکانەکەش کامێرای چاودێری هەیە و دەرکەوتووە دزی دەکات و بە دەمانچە تەقەی لێدەکات.[1]
27-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,465
Donnez votre avis sur ce produit!