لەم دەشتە بەپیتەی سنوری #پێنجوێن#دا ساڵانە بە سەدان تەن بەروبوومی کشتوکاڵی جۆراوجۆر بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام تائێستا عەلوەیەک له ناوچەکەدا نییە بۆ ساغکردنەوه و هەڵگرتنی بەرهەمەکان، جوتیاران به ناچاری بەرهەمەکانیان دەنێرنە عەلوەی #سلێمانی# و شارەکانی دیکە.
ڕووبەری زەوییە چێنراوەکان بە شوتی و کاڵەک و تەماتە و خەیار ساڵ به ساڵ لە پێنجوێن زیاد دەکات بەشێوەیەک لە ساڵی 2016دا 17 هەزار دۆنم زەوی کراوە بە بەروبومی هاوینه و ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ زیاتر لە 20 هەزار دۆنم زیادیکردوە.
ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی هاوینەدا چەند عەلوەیەکی کاتی له نزیک کێڵگە کشتوکاڵییەکان لەلایەن ژمارەیەک بازرگانەوە دەکرێنەوە بۆئەوەی بەروبوومی جوتیاران بکڕنەوه و ڕەوانەی عەلوەی شارەکانی دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی تائێستا عەلوە سەرەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتی هیچ وەزارەت و دامەزراوەیەکی حکومیدا نین، بەڵام بەرپرسانی حکومی لە پێنجوێن عەلوەیەکی گەورە و فەرمی لە قەزاکەیاندا بەپێویست دەزانن.
بەپێی ئاماری #وەزارەتی کشتوکاڵ#، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 740 هەزار تەن سەوزە و زیاتر لە 310 هەزار تەن میوەیە، کە بە بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەکراو ئەو ڕێژەیە پڕدەکرێتەوە.[1]
27-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,674
Donnez votre avis sur ce produit!