بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی #سلێمانی# ئاماری ڕوداوەکانی هاتوچۆی 24 کاتژمێری ڕابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند کەتێیدا هاتووە لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا 1وار کەس بونەتە قوربانی.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕوداوەکانی هاتوچۆی لە 24کاتژمێری ڕابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەگوندی #گۆزەڕەقە# هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دەدات و هەروەها ڕووداوێکی شێلان لەگەڕەکی #بەکرەجۆ# ڕویداوە کە لەئەنجامدا هاوڵاتیەکی دیکە گیانی لەدەستداوە.
هەر لە ئامارەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانیدا ئاماژە بەڕوودانی ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆکراوە کە ڕووداوەکە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لەسیتەک دوو هاوڵاتی برینداربون.[1]
31-08-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,059