دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەماوەی کەمتر لەچوار ڕۆژدا و تەنیا لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە، بەهۆی دەرنەچوون لەپشکنینی تاقیگەی سوتەمەنی سامانە سروشتییەکان لەمەرزەکەدا، (95) تانکەر بەنزین ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراونەتەوە.
جەبار عوسمان، حێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا و بەدیاریکراویی لەرۆژی دووشەممەدا، لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت (48) تانکەری بەنزین کە پێشتر لەوڵاتی ئێرانەوە هێنرابوونە مەرزی باشماخ، بەڵام بەهۆی دەرنەچوون لەپشکنینەکان ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرانەوە.
وتیشی بەرەبەیانی ئەمڕۆش 7ی ئەیلولی 2017 بەئامادەبوونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی نێو کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، (47) تانکەر دیکەی بەنزین بۆ ئێران گەڕێنرانەوە کە لەپشکنیندا دەرنەچوو بوون لەتاقیگەی گەڕۆکی سامانە سروشتییەکان لەمەرزی باشماخ.[1]
07-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,220
Donnez votre avis sur ce produit!