دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شەش #ڕووداوی هاتوچۆ# لە سنوری قەزای #سۆران# ڕویانداوە کە بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوە.
دلاوەر لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران ئەمڕۆ یەک شەممە 10ی ئەیلول لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی دوو ڕۆژدا شەش ڕووداوی جیاجیای هاتوچۆ لە شێوەی وەرگەڕان، هەڵدێران، شێلان لەسنوری قەزای سۆران ڕوویانداوە.
وتیشی لەکۆی ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا گەنجێکی تەمەن 18ساڵ بەهۆی شێلانەوە لەلایەن شوفێرێکەوە گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک هاووڵاتیش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەخت بووە و زیانی ماددی زۆریش بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتوە کە تووشی ڕووداوەکان بوون، بە جورێک هەندێک لەو ئۆتۆمبێلانە بەتەواوی تێکشکاون.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشدا کە زۆرینەی ڕووداوەکان لە سەر ڕێگەی #هامڵتۆن# بوون و هۆکارەکەشی تیژڕەویی و پابەند نەبوون بووە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی ڕێگاوبانەکان.
باسی لەوەشکرد کە بوونی شەش ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژدا زۆرە کە ڕوویانداوە.[1]
10-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,338
Donnez votre avis sur ce produit!