خەندان، کوردستان جەلال
لەکۆی شەش هەزار جۆری دەرمان لەهەرێمی کوردستان، تەنها هەزار و 100جۆریان نرخەکانیان دیاریکراوە، بەشێک لەهاوڵاتیان لە کۆنتڕۆڵ نەکردن و جیاوازی نرخەکان ناڕازین.
تەنها هاوڵاتیان نین، کە گلەییان لەنرخی دەرمان هەیە، پزیشکان، و خاوەنی دەرمانخانەکانیش دەڵێن، کە جیاوازی لە نرخەکان هەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ئاکۆ حەمە ئەمین، خاوەنی دەرمانخانەیە لە سلێمانی، دەڵێت جیاوازی نرخی دەرمان پەیوەندی بە فرۆشی دەرمانەوە هەیە کەسێک فرۆشی زۆربێت نرخەکانیشی کەم دەکاتەوە، کۆمپانیاکانیش ئەیگۆڕێت، هەندێک کۆمپانیا نرخەکەی گرانە، کاتێک نرخەکەی بە خەڵک دەڵێین واهەست دەکات ئێمە بەگران دەیفرۆشین.
بەوتەی ئەو، هۆکارێکی دیکەی گرانی نرخی دەرمان ئەوەیە، کاتێک دەرمانەکان بەکوالێتی #وەزارەتی تەندروستی#دا تێدەپەڕن، نرخەکانیان گران دەبێت، چونکە بڕێک پارە لە خاوەن کۆمپانیاکانی دەرمان وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.
ڕۆژانە ڕووبەڕووی، حاڵەتێک دەبینەوە، کە هەندێک کەس کاتێک دێن بۆ کڕینی دەرمان پارەی تەواوی دەرمانەکانیان پێنیە بۆیە بەشێکی کەمی دەرمانەکان دەبەنئاکۆ حەمە ئەمین وای وت.[1]
13-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,706
Donnez votre avis sur ce produit!