سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای #ڕێفراندۆم# لە ڕاگەیەندراوێکدا و بە مەبەستی زیاتر ڕێکخستنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی ڕێفراندۆم، و پابەندبوون بە بەها نیشتیمانییەکان و ڕێکارە یاساییەکان، داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات لە کاتی بانگەشەی ڕێفراندۆم ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن.
1. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هێما و ئاڵا و ڕەمزی هەر لایەنێک یان وڵاتێک جگە لە ئاڵای کوردستان.
2. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ناو و وێنەی سیمبۆل و سەرکردەکان وەکو پروپاگندە یان بانگەشەی ڕێفراندۆم
3. دوورکەوتنەوە لە بێرێزی کردن یان هێرش کردنە سەر سەرکردە و ئالا و سیمبولی هەر لایەنێک یان ولاتێک
4. پاراستنی ئارامی شار و شارۆچکەکان، و پاراستنی موڵکی گشتی.
5. پاراستنی ئارامی هاوڵاتیان.
6. هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس و فەرمانگە حکومییەکان.
7. جەخت دەکەینەوە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕێگەدان بە ئەنجامدانی چاڵاکی و هەڵمەت و بانگەشەی ڕێفراندۆم بە ئازادی و بە شێوەیەکی شارستانی و ئاشتیانە، و بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان، و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و ڕاپرسی.
13-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,390
Donnez votre avis sur ce produit!