راگەیێندراوێک لە مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە
بڕیاری نارەوا و نایاسایی لادانی بەڕێز دکتۆر #نەجمەدین کەریم# لە پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# بە توندی ئیدانە و ڕەتدەکەینەوە.
بەم بڕیارە بێ بنەمایە کە هیچ ئیعتبارێکی نییە، جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی بەغدا سەلماندییان کە هیچ نرخ و بەهایەک بۆ شەراکەت و شەرعیەت و تەوافوق و دەستور و متمانەی گەل و دەنگ و ڕای هاوڵاتییان دانانێن و کۆی ئەو پرنسییانەیان ژێرپێناوە کە عێراقی نوێی لەسەر دامەزرا.
ئەم بڕیارە نابەجێیە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەو سیستمە سیاسییەی دەیانەوێت بەزەبری دیکتاتۆریەتی زۆرینە بیسەپێنن و کۆدەتایەکی بێمنەتە بەسەر دەستور و دیموکراتی تەوافوقی و حوکمی ئیتیحادیی و بەسەر خودی پەرلەمانەکەی عێراقدا.
ئێمە لە لای خۆمانەوە ئەم جۆرە دەستوەردان و مەرکەزییەتە ملهوڕانەیە بە توندی ڕەت دەکەینەوە. پشتیوانی بێسنوریش بۆ جەنابی پارێزگاری کەرکووک دکتۆر نەجمەدین کەریم دەردەبڕین و هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی بەرز دەنرخێنین.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
14-09-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,278
Donnez votre avis sur ce produit!