بووە #تڕ#ی ناو ڕانک
ديارە ڕانک و چۆغە لە دێرزەمانەوە کورد پۆشيويەتی، تڕيش با و بژی ناو ڕيخۆڵەکانە و لە دەرچەوە بەدەنگێکی بەرزەوە بەڕەڵڵا دەکرێت، مرۆڤ کە توشی هات و لە پتی دەرچوو لەناو کۆڕ و کۆبونەوەدا هيچ گومانی تێدا نيە هەم دەنگ و هەميش بۆنە گەنيوە هێلکەييەکەی بڵاو دەبێتەوە بەمەش ئارەقەی شەرمەزاری دايدەگرێت و کورد وتەنی حەيابەرەيە، بۆيە ئەگەر کارێک لەدەست دەرچو و ڕووويدا و خەڵک پێی زانيی و دەنگيشی دايەوە و جێگەی شەرمەزاريش بێت ئەوا ئەو کاتە دەوترێت بووە تڕی ناو ڕانک.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 156